0770 622 7115 -0770 861 9224
عیراق ، ســــــلێمانی، بەرزاییەکانی ســــلێمانی ، جووتسایدی تونێلی پێشڕەو ، تەنیشت زانکۆی قەیوان

پەیمانگەی پەروەردەی وەرزشی سلێمانی ناحکومی
دەربارەی پەیمانگە

پەیمانگەی پەروەردەی وەرزشی سلێمانی ناحکومی ، یەکەم پەیمانگەی ناحکومییە لە شاری سلێمانی لە سێکتەری وەرزشییدا.... لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ( ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٣) بە فەرمی دامەزراوە (خاوەنی هەشت خولی دەرچوونە)، پەیمانگەی پەروەردەی وەرزشی سلێمانی ناحکومی لە ئێستا ههشتهمین ساڵی کردنەوەیەتی کە زیاتر لە (٥٠٠) فێرخوازی لە خۆ گرتووە لە هەردوو ڕەگەز بە جیاوازی تەمەنەوە.
شێوازی خوێندن
خوێندن لە پەیمانگەکەمان بۆ ماوەی (٥) پێنج ساڵە ، فێرخواز لە دوای بەدەست هێنانی بڕوانامەی پۆلی (٩)ی بنەڕەتی دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات بەبێ ڕەچاوکردنی نمرە و تەمەن و ڕەگەز پاشان دوای تەواوکردنی پەیمانگە دەرچووان بڕوانامەی دبلۆمیان پێدەبەخشرێت لە بواری پەروەردەی وەرزشی یاخود چارەسەری سروشتی وەرزشی.
- کەمپەسی نوێ و مۆدێرن
- ستافی زانستی بەتوانا و خاوەن بڕوانامەی بەرز
- بوونی هەموو هۆیەکانی تیۆری و پراکتیکی خوێندن
- هەبوونی یاریگا کراوە و داخراو تایبەت بە وانەکانی فێرخوازان
- بوونی کتێبخانە و کافتریا
- بوونی هۆیەکانی هاتوو چۆی خوێندکاران
- بوونی هۆڵی کۆمپیوتەر

هەڵسەنگاندن
پەیمانگەکەمان خاوەنی کۆمەڵێک مامۆستا و ڕاهێنەری ئەکادیمی بەتوانا و بە ئەزموونن وە خاوەن بڕوانامەی زانستی (ماستەر و بەکالۆریۆس) ن لە بواری پەروەردەی وەرزش وە زانستەکانی تر و پاڵەوانن لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق جگە لە وانەکانی زمان ئەو وانانە دەخوێنن کە بە بناغەی وەرزش دادەنرێت وەک (تۆپی پێ ، تۆپی بالە ، تۆپی سەبەتە ، تۆپی دەست ، جومناستیک، ڕێکت و ، شەتڕەنج) و لەگەڵیدا وانەکانی (زانستی مەشق ، توێکاری ، فەسلەجە ، بایۆمیکانیک ، دەروونزانی وەرزشی ، کۆمپیوتەر ،....هتد) سەرجەم ئەو پرۆگرامانەی لەم پەیمانگەیە دەخوێنرێت لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە پەسەند کراوە . بە پێی هەڵسەنگاندنی لیژنە تایبەتییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە لە دامەزراندنی پەیمانگەوە یەکەمی کوردستانین لەسەر ئاستی پەیمانگە وەرزشییە ناحکومییەکان.
300
ژمارەی فێرخواز
40
ژمارەی ستاف
31
بڕوانامەی ناوخۆی و نێودەوڵەتی
کوالیتی دەبێتە هۆی باشی لە پەروەردەدا.
ناونیشان : سلێمانی ، بەرزاییەکانی سلێمانی ، جووتسایدی توونێلی پێشڕەو، تەنیشت زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتی
کاتەکانی کارکردن : یەکشەممان بۆ پێنج شەممان
دەربارەی ئێمە
یەکەم پەیمانگەی ناحکومییە لە شاری سلێمانی لە سێکتەری وەرزشییدا. لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ( ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٣) بە فەرمی دامەزراوە ، پەیمانگەی پەروەردەی وەرزشی سلێمانی ناحکومی زیاتر لە (٥٠٠) فێرخوازی لە خۆ گرتووە لە هەردوو ڕەگەز بە جیاوازی تەمەنەوە.
لینکە بەسودەکان
- ســــــەرەتا
- دەربارەی ئێمە
- پەیوەندی کردن
- چالاکییەکانمان
- خوێندن لە پەیمانگە

- Any Queries: info@pesuli.com